له هه‌فته‌ی سیی و یه‌كه‌می خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیاو له یاری لوتكه‌و كلاسیكۆی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌كه‌دا، كاتژمێر حه‌وت و سیی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ڕكابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌م یاریه جیا له‌وه‌ی دوو جه‌مسه‌ری ئه‌ڵمانیا به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ و هه‌وادارێكی زۆر له چاوه‌ڕوانیدان، هاوكات گرنگیه‌كی زۆری بۆ بایرن هه‌یه كه ئه‌گه‌ر له‌م یاریه براوه بێت، ئه‌وا نازناوی بۆندسلیگا به شێوه‌ی پێشوه‌خت و بۆ ده‌یه‌م جاری له‌سه‌ر یه‌ك مسۆگه‌ر ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی تیپه باڤاریه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاودوو خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی نۆ خاڵ له‌پێش دۆرتمۆندی نزیكترین ڕكابه‌ری دێت.
بایرن به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر یولیان ناگلسمان و دۆرتمۆندیش به‌سه‌رپه‌رشتی ماركۆ ڕۆزه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه كه هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر له هاوینی ڕابردوو پۆسته‌كانیان وه‌رگرت، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا له خولی ئه‌ڵمانیا، بایرن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له دۆرتمۆندی میوانداری بردبۆ‌وه.
له یاری لووتكه و كلاسیكۆی بۆندس لیگادا ئه‌مشه‌و بایرن میونشن میوانداری بروسیا دۆڕتمۆند ده‌كات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.