له هه‌فته‌ی سیی و چواره‌می خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، كاتژمێر ده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی لانس ده‌كات.
تیپه پاریسیه‌كه دوایین یه‌كه‌ی ڕاهێنانی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه گرنگه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ سازكرد‌و هه‌رسێ ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه لیۆنێل مێسی و كلیان مباپێ و نێیمار داسیلڤا به‌شداریان له مه‌شقه‌كان كرد.
پی ئێس جی به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاوحه‌وت خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی پازده خاڵ له‌پێش مارسیلیای نزیكترین ڕكابه‌ری دێت، بۆیه ئه‌گه‌ر له یاری ئه‌مشه‌ودا پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وا به شێوه‌ی پێشوه‌خت و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجامی یاریه‌كانی دیكه، ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لیگاوه‌ن، هه‌روه‌ها یانه‌كه ژماره‌ی نازناوه‌كانی له خولی فه‌ره‌نسا ده‌گه‌یه‌نێته ده نازناو كه ئه‌مه‌ش هاوتای ڕیكۆردی پێوانه‌یی نازناوه‌كانی سانت ئیتیانه له مێژووی خوله‌كه‌دا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی لانس به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاوسێ خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و له سێ گه‌ڕی پێشوودا سێ سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركردووه، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیانداو له چواری كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوو، لانس و پاریس سانجێرمان به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون .
له‌خولی فه‌ڕه‌نسادا ئه‌مشه‌و پاریس سانجێرمان میوانداری لانس ده‌كات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.