له میانی گه‌ری بیست و هه‌شته‌مینی خولی نایابی یانه‌كانی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆلیك له‌گه‌ل یانه‌ی نه‌فتی به‌سره‌ی میوانداری یه‌كسان بوو.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای فهیحاو له شاری به‌سره به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێڕای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له‌م گێمه هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م یانه‌ی هه‌ولێر به هێزه‌وه ده‌ستی به‌یاری كردن كرده‌وه‌و له خوله‌كی په‌نجا ئاكام هاشم به تۆمار كردنی گۆلێك هه‌ولێری میوانی له یاریه‌كه پێشخست.
هه‌ولی یانه‌ی نه‌فتی به‌سره بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری به‌رده‌وام بوو تا له خوله‌كی حه‌فتا یاریزانی پیشه‌گه‌ری كامیرۆنی نجۆمی بینجۆی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات .
یانه‌ی هه‌ولێر نۆیه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی بۆ سی‌و شه‌ش خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی نه‌فتی به‌سره‌ش یازدهم یاریه یه‌كسان ده‌بێ و به سی‌و پێنج خال له پله‌ی یازده‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.