Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:46

یاریزانی ئیتاڵی فابیۆ فۆنینی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌لگرادی سڕبی

کوردستان TV
100%

یاریزانی ئیتاڵی فابیۆ فۆنینی گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌لگرادی سڕبی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، فۆنینی پۆلێنكراوی شه‌ست  دووه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ئۆسكار ئۆتێی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی شه‌ست و دووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار بوو.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، فۆنینی ڕووبه‌ڕووی ئاندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر تارۆ دانیێلی ژاپۆنی و پۆلێنكراوی سه‌دوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو دوایین بلیتی قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی مسۆگه‌ركرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش سێ، شه‌ش سێ بوو.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.