Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:44

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی گۆڵدن ستەیت واریۆرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی دێنڤێر ناگێتس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە قۆناغی پلەی ئۆفی خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی گۆڵدن ستەیت واریۆرز سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەدوهەژدە خاڵ بەرامبەر بە سەد و سێزدە خاڵ لە تیپی دێنڤێر ناگێتسی میوانداری بردەوە.
 لە نیوەی یەكەمی یاریەكەدا، گۆڵدن ستەیت بە شەست و نۆ خاڵ بەرامبەر بە پەنجاونۆ خاڵ لەپێش میواندارەكەی بوو، لە نیوەی دووەمیش ئەم پێشكەوتنەی تیپی میوان درێژەی هەبوو تا ڕووبەڕوو بوونەوەكەی بە جیاوازی پێنج خاڵ بە سوودی خۆی تەواوكرد كە ئەمەش سێیەم بردنەوەی لەسەریەكی تیپەكە بوو لە قۆناغی پلەی ئۆف، هەردوو یاریزان ستێفن كاری و جۆردان پاول ڕۆڵی كاریگەریان لەم بردنەوەی گۆڵدن ستەیت بینی و هەریەكەو بیست و حەوت خاڵیان لە یاریەكە تۆماركرد، كلای تۆمپسۆنی هاوكارەكەشیان بیستوشەش خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە نیكۆلا جۆكیچی سڕبی سیی و حەوت خاڵی بۆ دێنڤێر تۆماركرد.

 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.