Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:16

زێلێنسکی: ئەو چەکانەی داوامان کردبوو هاوپەیمانانی ئۆکراینا پێشکەشیان کردين

کوردستان TV
100%


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، ئۆکراینا دەستیکرد بە وەرگرتنی ئەو چەکانەی کە لە وڵاتانی رۆژئاوا داوایکرد، بەڵام جۆری ئەو چەکانە و وڵاتەکانی ئاشکرا نەکرد کە پێشکەشیان کرد.
زێلێنسکی لە وتارێکدا گوتی: سوپاسی هەموو هاوبەشەکانمان دەکەین کە لە کۆتاییدا بەهانای داواکارییەکانمانەوە هاتن و، بەدیاریکراوی ئەوەی داوامان کرد پێمان دەدەن.
چەند جارێک ئۆکراینا داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد کە چەکی قورسی رادەست بکەن.
هەریەک لە کەنەدا و به‌ریتانیا و فەڕەنسا پێشکەشکردنی سیستەمی تۆپهاوێژی قورس و کەرەستەی جەنگی دیکەیان بۆ ئۆکراینا راگەیاند، هەر بەمدوایە پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا کە سەردانی ئۆکراینای کرد رایگەیاند وڵاتەکەی تەقەمەنی و چەک و تفاق رەوانەی سوپای ئۆکراینا کرد.
جێی باسە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو جۆ بایدن، کۆمەڵێک یارمەتی سەربازیی نوێی بە گوژمەی 800 ملیۆن دۆلاری بۆ ئۆکراینا راگەیاند کە تۆپهاوێژی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆ دەگرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.