Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:19

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئانتۆنیۆ گوتەرێس لە 28ی نیساندا لە ئۆکراینا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆدەبێتەوە.

نووسینگەی گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە گوتەرێس لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئۆکراینا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ساز دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 28ی نیساندا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، دمیترۆ کولێبا، کۆدەبێتەوە و دواتریش لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی-یەوە پێشوازی لێدەکرێت.

هەروەها بڕیارە ئانتۆنیۆ گوتەرێس بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ گەلی ئۆکراینا لەگەڵ کارمەندانی دامەزراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو ناوچەیە کۆببێتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە 20ی نیساندا گوتەرێس، نامەیەی ئاڕاستەی نوێنەرانی هەمیشەیی رووسیا و ئۆکراینا لە ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تیایدا داوای کرد بە ئامانجی گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە پێناو ئاسایشی ئۆکراینا بگیرێنە بەر، لە مۆسکۆ چاوی بە ڤلادیمیر پۆتین و لە کیێڤ چاوی بە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، بکەوێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.