Erbil 38°C دووشەممە 30 حوزەیران 20:46

یوڤێنتوس دەستبەرداری فێدێریكۆ بێرناردێسك ده‌بێت

کوردستان TV
100%


یانەی یوڤێنتوس بڕیاریداوە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری فێدێریكۆ بێرناردێسكی هێرشبەرەكەی بێت.
 لەمبارەوە تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكرد كە لە هاوینی داهاتوودا، گرێبەستی بێرناردێسكی لەگەڵ یوڤێ‌ تەواو دەبێت، كارگێڕی یانەكەش لە پلانیدا نیە گرێبەستەكەی درێژبكاتەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەم یاریزانە بە خۆڕایی و بەبێ‌ بەرامبەر ڕیزی خانمە پیرەكە بەجێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەوە بكات، ئەویش دوای ئەوەی لە زۆربەی یاریەكانی ئەم وەرزەدا لە ڕیزی تیپەكەی بەشداری كرد، بەڵام نەیتوانی ڕەزامەندی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەرەكەی بەدەست بێنێت، بێرناردێسكی تەمەن بیست وهەشت ساڵ لە هاوینی ساڵی دووهەزاروحەڤدە لە یانەی فیۆرنتیناوە پەیوەندی بە یوڤێ‌ كردو لەو كاتەوە لە كۆی سەدوحەڤدە یاری لە ڕیزی یانەكەدا، دوازدە گۆڵی تۆماركردووەو بیست و  چوار گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروست كردووە.
 هەر بە پێی سەرچاوەكانی دەنگوباسی ئیتاڵیا، پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم وەرزەدا پاولۆ دیبالای ئەرژەنتینی بە هەمان شێوە ڕیزی یوڤێنتوس بەجێبهێڵێت.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.