ئەمڕۆ شەممە 2022.4.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى چاودێریکردن و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان لە بانکەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، سەردانى چەند بانکێکى هەولێر و دەوروبەرى کرد.
پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مهولود سابیر، بەڕێوەبەرى گشتیى بانکەکان، لەسەردانەکەیدا لەبارەى چۆنەیتى سیستەمى دابەشکارى مووچە و ڕایکردنى کارەکانیانى خانەنشینان لە بانکەکان، لەنزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ ئەو هاوڵاتی و خانەنشینانەکرد کە سەردانى بانکەکانى کردبوو بۆ وەرگرتنى مووچەکانیان و گوێی لەداوا و داخوازییەکانیان گرت، لەلایەن خۆیانەوە خانەنشینان وێڕاى خۆشحاڵیان بەسەردانەکەى بەرێز پارێزگار، ڕەزامەندبوون لەسەر سیستەمى دابەشکارى مووچەکانیان کە بەماوەیەکى کەم و بەبێ هیچ کێشە و گرفت و وەستانێک و بەشێوەیەکى ڕێک و پێک، مووچەکانیان وەردەگرن.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێراى دەست خۆشى لەبەڕێوەبەرى گشتیى و بەڕێوەبەرانى بانکەکان و فەرمانبەرانی بانکەکان، تەئکیدى لەوە کردەوە کارى ئێوە بەشێوەیەکى گشتیى خزمەتکردنى هاوڵاتییانە بەیەکسانى، بۆیە دەبێت لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەدابن و لەبەرامبەر ئەو ئەرکەى پێتان سپێردراوە هەرچی لەتوانادا هەیە ئەنجامیبدەن بۆ ڕێزگرتن لە هاوڵاتییان و ڕایککردنى مامەڵەکانیان، بەهیچ شێوەیەک نابێت هاوڵاتییان بەتایبەتى خانەنشینان ئهو مرۆڤه بەڕێزانەی کە لهڕابردوودا ههریهك لهبوارهكهى خۆیدا بهشێكى زۆرى تهمهنى پێشكهش به خزمهتكردنى شارى ههولێر و كوردستان كردووه و ئەرکى زۆریان لەسەر هەموو لایەک هەیە، گللەیان هەبێت.
پارێزگارى هەولێر بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان سەردانى چەند بانکێکى کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.