گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و راگرتنی دهوام ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت: ئەم هەفتەیە دەوام ئاسایی دەبێت و هیچ پشوویهک نییە.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، ئەم هەفتەیە دەوام لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەرده تا ڕۆژی 28ی مانگ ئاسایی دەبێ، دواتر پشووی حکوومەتی هەرێم بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دەست پێ دەکات.
راشیدهگهێنێت، بازنەی یەکەم، پۆلی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی ڕۆژانی (26، 27، 28)ی نیسان وانە ناخوێنن و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێ و دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ئەو بازنەیە لە بڕی تاقیکردنەوە، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێ، ئەو کات ئەوان دەوامیان تەواو دەبێ، بەڵام بەگشتی لەم هەفتەیە دەوام ئاسایی دەبێت و هیچ پشووێک نییە.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دهشڵێت، بەپێی ئەو خشتانەی دیاری کراون، ڕاستەوخۆ دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، لە 8ی 5 تاقیکردنەوەکان بەڕێووە دەچن و لە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیش 10ی 5 تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.