Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 03:14

دەستبەسەر 800 کیلۆگرام خۆراکی قەدەخەکراودا گیرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە دەستی بەسەر بڕی 550 کیلۆگرام گۆشت و قیمە و جگەری قەدەخەکراودا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بەهاوكاری لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی توانییان دەستببەسەر بڕێک خواردەمەنی ڕێگەپێنەدراودا بگرن.

ڕاشیگەیاند: توانرا تۆمەتبارێک دەستگیر بكەن كە لە ماڵەكەیدا بڕێک خۆراكی ڕێگەپێنەدراوی دانابوو بەنیازبوو لە دووكانەكەیدا لەناو بازاڕی شاری سلێمانی ساخی بكاتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە لەماڵی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر  بڕی 550 كیلۆگرام گۆشت و قیمەی هندی و جگەری بەستووی ئێرانی كە سەرجەمیان بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و تەندروستی قەدەخەن، لەگەڵ 250 كیلۆگرام ساسی ئامادەكراو كە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە خراپ ببوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.