به‌رپرسێكی باڵای رووسیا وه‌ڵامی لێدوانێكی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ده‌داته‌وه كه پێشبینی كردبوو ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا پەیوه‌ندییه‌كانی بواری وزه له‌گه‌ڵ رووسیا بپچڕێنێت، ئه‌وا دوای شه‌ش مانگ تووشی ته‌نگژه ده‌بێت.
دیمیتری مێدڤێدێف جێگری یاریده‌ده‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی رووسیایه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وروپا نه‌ک شه‌ش مانگ، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت یه‌ک هه‌فته‌ش به‌بێ گاز و نه‌وتی رووسیا ناتوانێت هه‌ڵبكات.
ئه‌و روونی كردووه‌ته‌وه كه گوشاره‌كانی رووسیا و فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتین بۆ مامه‌ڵه‌ی فرۆشتنی گازی سروشتی به رۆبڵ، كاریگه‌ری هه‌بووه و یه‌كێتی ئه‌وروپا ناچار بووه فه‌رمانه‌كه‌ی پوتین جێبه‌جێ بكات، له‌مه‌ودوا به رۆبڵ پاره‌ی كڕینی گازه‌كه‌ی بدات.
نه‌یتوانیوه به یه‌كجاری هاورده‌ی گاز و نه‌وت له‌و وڵاته بپچڕێنێت پێویسته بگوترێ یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك سزای به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، به‌ڵام له پرسی سزادانی بواری كه‌رتی وزه، كه‌مێك سست بووه و نه‌یتوانیوه به یه‌كجاری هاورده‌ی گاز و نه‌وت له‌و وڵاته بپچڕێنێت، هه‌ر دوێنێ ئه‌ڵمانیا بڕیاری دا تا كۆتایی ساڵ له كڕینی پێداویستییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به گازی سروشتی له رووسیا به‌رده‌وام بێت.
له 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه جه‌نگ له ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌م جه‌نگه زۆرترین كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر كه‌رتی وزه له ئاستی دنیادا هه‌بووه و نرخه‌كانی به‌رز كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.