له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی ڕۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به بابه‌تی (هـەرێمی کـوردستان ..هـەوڵەکـانی پـێشڤـەچـوون و ئاستەنگـەکـان) سـەفین دزەیـی ـ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هـەرێمی کـوردستان رایگه‌یاند : ده‌بێ ئه‌وه بزانیین كه هه‌رێم ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ نییه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان له‌و نێوه‌نده هه‌وڵ ده‌دات قسه‌ی خۆی هه‌بێت و پێگه‌ی خۆی هه‌بێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌هێز بكات، ئاڵوگۆڕی دبلۆماتی زۆر به‌هێزه له‌نێوان وڵاتان و هه‌رێمی كوردستان.
ڕوونیشی كرده‌وه كه زۆر به بایه‌خ ته‌ماشای ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ین و به‌تایبه‌تی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كه له به‌رزترین ئاست پێشوازی كرا.
بارودۆخی ناوچه‌كه و پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و باری ئه‌منی و سه‌رهه‌ڵدانی داعش جارێكی دیکە هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ئابووری و وزه و چه‌ندین پرسی دیكه له بواره‌كانی په‌روه‌رده و پرسی دیكه تاوتوێ کران.
سـەفین دزەیـی ـ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هـەرێمی کـوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌ردانانه په‌یوه‌سته به سه‌قامگیری عێراق بۆیه زۆر پرس هه‌ن باسی لێوه ده‌كرێت، گازی سروشتی پرسێكی گرنگه، ئێستاش هه‌وڵ هه‌یه ئه‌و غازه له وێستگه‌كانی كاره‌با كاری پێ بكرێت و پێداویستیه‌كانی ناوه‌خۆی عێراقیش پڕ بكاته‌وه ، هه‌روه‌ها به بازاركردنی به‌ڕێژه‌یه‌ک به‌ڵام كێبڕكێی هیچ وڵاتێك ناكه‌ین، نابێت به شێوازێكی دیكه ته‌فسیر بكرێت.
ئاماژەی بەوەش دا كه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم روون و ئاشكرایه، له سه‌ره‌تا پێداویستی خۆمان به‌و غازه سروشتییه پێ پڕ ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام دواتر به بازاڕ ده‌كرێت و منافسی هیچ لایه‌نێك و وڵاتێك نابینه‌وه .
سه‌فین دزه‌یی ڕوونی كرده‌وه تا ئێستا یاسای نه‌وت و غاز له عێراق په‌سه‌ند نه‌كرایه، بۆیه به‌پێی یاسا هه‌رێم بۆی هه‌یه تا ئه‌و یاسایه دێته كایه‌وه.
شانده‌كه شاندی حكومه‌ت بوو، شاندی حزبی نه‌بووه و وێنه‌كان خۆیان ده‌دوێن و پێویست ناكات، خه‌ڵكانێك راستیه‌كان بشێوێنن . ئاكامه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه له خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌ریتانیا شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له سه‌ر عێراق هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ ئه‌وان پێی ئاگادارن.
سـەفین دزەیـی ـ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هـەرێمی کـوردستان راشیگه‌یاند كه په‌كه‌كه له ناوه‌راستی هه‌شتاكانه‌وه له ناوچه شاخاوییه‌كان له ناو هه‌رێم بوونی هه‌بووه، له نه‌وه‌ته‌كانیش شه‌ڕ به‌رده‌وام بووه، زۆر خه‌ڵك ناوچه‌كانیان جێهێشتووه و زیانی زۆری ئابوورییان به‌ركه‌وتووه ، داوامان هه‌ر ئه‌وه بووه گرفته‌كانی خۆی بۆ ناو خاكی توركیا بگوازێته‌وه، چونكه ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی توركیا ئێمه‌ی ناره‌حه‌ت كردووه.
په‌كه‌كه سه‌رانه و باج وه‌رده‌گرێت و ناوی ناوچه‌كان ده‌گۆڕێت ، ئایا كێ حه‌قی به‌وان داوه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و كارانه بكه‌ن، ماڵی خۆیان جێهێشتووه و هاتوون ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی هه‌ژار تێك ده‌ده‌ن و كێشه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه دروست ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان بێ خاوه‌ن نییه و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی هه‌یه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.