Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 03:14

سۆران؛ له‌ ئه‌نجامى ڕووداوێكى هاتووچۆ شه‌ش كه‌س برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ شەش کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە سۆران پێی ڕاگەیاندین: به‌هۆى هه‌بوونى ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌جۆرى لێكدان له‌شه‌قامى دووسایدى گشتى ده‌روازه‌ى سۆران له‌نێوان ئۆتۆمبێلى جۆرى (توێتا پیكاب) و (بی ئێم ده‌بڵیوو) جگه‌ له‌ زه‌ره‌رى ماددى كه‌ به ‌هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كان گه‌یشتبوو، شه‌ش كه‌سیش برینداببوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى سۆران كران.

ڕوونیشی کردەوە کە برینى برینداره‌كان سوک بوون هه‌ر له‌وێ چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تاییان وه‌رگرت و سێ لە بریندارەکان ڕه‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ كران.

ئەوانی دیکەش لەژێر چاودێری پزشیکیدان گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى سۆرانیش موحسین تەحسین ئاماژەی بەوە دا کە ئه‌نجامى روودانى ئه‌و رووداوه‌، تیژرۆیی شوفێران و پابه‌ندنه‌بوونیان بووه‌ به ‌ڕێنمایه‌كانى هاتوچۆ، ڕاشیگەیاند ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە کە گوایە یەکێک لەبریندارەکانی ئەو ڕووداوەی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دابێت تاوەکوو ئێستا ئەوان سەلامەتن و ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە لە ڕووداوێکی دیکەبووە کە پێشتر لە مەسیف توشی ڕووداوی هاتوچۆ ببوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.