Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 01:10

دلێر عەبدولقادر چەپکێک گوڵ پێشکەشی سەرۆک وەزیران دەکات

کوردستان TV
100%

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (دلێر عەبدولقادر)، وەک وەڵامێک بۆ نەیاران و ئەوانەی چاویان بە سەرکەوتنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم هەڵنایەت و بەخیلی بە سەرکەوتنەکانی سەرۆک وەزیران دەبەن، گۆرانییەکی نوێی لەژێر ناوی (گوڵباران) تۆمار کرد، کە لە تێکستی شاعیری ناسک (بەختیار جەباری)ـە و ئاوازی هونەرمەند خۆیەتی و دابەش کردنی ئەو بەرهەمەش لە لایەن هەردوو موزیکژەن (دیار، ڕێبوار)ـە و میکس و ماسترینگی بەرهەمەکەش (دڵزار خالید) بۆی ئەنجامداوە و لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیووە و زۆرترین بینەری هەیە. دلێر عەبدولقادر سەبارەت بە گۆرانیە نوێیەکەیەوە دەڵێت: وەک هاوسۆزییەک بۆ پڕۆژە و کار و چالاکیەکانی ئەم کابینەیە و خودی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم، کە وێڵە بە دوای ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ میللەتەکەی و خاوەن پێگەیەکی بەهێز لە ئاستی نێودەوڵەتی دا و خەڵکانێک ناتوانن هەزمی سەرکەوتنەکانی بکەن و دەیانەوێ ڕێگری لە کاروانی ئاوەدانی بگرن، تانە لە سەرکەوتنەکان دەدەن، منیش وەک هونەرمەندێک و لایەنگرێکی سەرسەخت بڕیارمدا بە موزیک و گۆرانی سەرۆک وەزیران گوڵباران بکەم.

شیڤان شێرزاد

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.