Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:16

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا دەستپێكرد

بەپێی پێشبینی زۆربەی چاودێرانی سیاسی، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی پارتی كۆماریی بۆ جارێكی دیكە وەك سەرۆكی فەڕەنسا سەركەوتن بەدەست دەهێنێتەوە.
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەك شەممە 24-4-2022 گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا دەستپێكرد.
بە بەشداری 48.700.000 فەڕەنسی، ئەمڕۆ  گەڕی دووەم و كۆتایی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فڕەنسا لە نێوان ئیمانوێڵ ماكرۆن و ماری لوپێن دەستیپێكرد
بەپێی پێشبینی زۆربەی چاودێرانی سیاسی، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی پارتی كۆماریی بۆ جارێكی دیكە وەك سەرۆكی فەڕەنسا سەركەوتن بەدەست دەهێنێتەوە.
4ی ئەم مانگە ئەنجامی بەرایی خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا راگەیەنرا و بەگوێرەی ئەنجامەكانیش ئیمانوێل ماكرۆن 28.8%، ماری لوپێن 24.2% و ژۆن مێلونشۆن 20.10%ی دەنگەكانیان بەدەستهێنا.
جێگای ئاماژەیە ئیمانوێل ماكرۆن، پێنج ساڵ لەمەوبەر كلیلی دەرگای كۆشكی ئیلیزێی لە فرانسوا ئۆلاند وەرگرت .

ماكرۆن گەنجترین سەرۆكی فەرەنسایە و تەمەنی 44 ساڵە؛ خاوەن چیرۆكێكی خۆشەویستی سەرنجڕاكێشە، هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستاكەی خۆی كردووە كە 25 ساڵ لە خۆی .گەورەترە. ماكرۆن، بریگیتی هاوژینی بە هاندەر و پاڵپشتیكارێكی گەورە لە سەركەوتنەكانی دەزانێت

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.