ڕۆژی یەكشەممە 24ـی نیسانی 2022، سەرۆك مەسعود بارزانی لە چل و هەشتەمین ساڵیادی بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ پەیامێكی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی؛
لە چل و هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی بۆردومانكردنی قەلادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعس، سڵاو لە خەڵكی خۆڕاگری قەڵادزێ، كە سەلماندیان هیز و ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر لە ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتی ڕاگواستن و وێرانكردن بەهێزترە. قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستانە.
سەرۆك بارزانی :قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستانە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.