Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 01:20

سوپای عێراق هەڵدەكوتنە سەر بارەگایەكی یەپەشە لەشنگال

دوو چەكداری یەپەشە دەستگیركراون و دەستیش بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیدا گیراوە
کوردستان TV
100%

هێزێك لە سوپای عێراق هەڵدەكوتنە سەر بارەگایەكی یەپەشە و دوو چەكداری ئەو گرووپە دەستگیر دەكەن.
بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی حورە كە لەسەرچاوە ئەمنییەكانەوە گواستوویەتییەوە،هێزێك لە سوپای عێراق هەڵیان كوتاوەتە سەر بارەگایەكی یەپەشە-ی سەر بەچەكدارانی پەكەكە لە شنگال.
سەرچاوەكە روونیكردۆتەوە كە لەهەڵكوتانەكەدا دوو چەكداری یەپەشە دەستگیركراون و دەستیش بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیدا گیراوە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە لەكاتی هەڵكوتانە سەر بارەگاكە چەند ئەندامێكی ئەو گرووپە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون. 
سەرچاوە ئەمنییەكە جەتیشیكردۆتەوە كە ئەو هەڵمەتی سوپا بەردەوام دەبێت تا كۆتایی بە جموجۆلەكانی ئەو گرووپە لە شنگال دەهێندرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.