هەڤاڵی بەڕێز فەرهاد محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری (گوڵان).
هەڤاڵان، سکرتێری نووسین و ئەندامانی ستافی نووسین و سەرجەم کارمەندانی گۆڤاری (گوڵان)
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان) وێرای پیرۆزباییمان دەستی کار و ئەرک و ماندووبوونتان دەگوشین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو بوارێکدا پێشبکەون و وەک هەمیشە رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن.
گۆڤاری(گوڵان) خاوەن ئەزموونێکی رۆشن و بەرهەمدارە، بۆیە لەو تەمەنەی دەرچوونیدا بە پێی پلان و بەرنامەیەکی رێکوپێک سەرکەوتوانە توانیویەتی جێگەی شایستەی خۆی لەسەر پانتایی کاری رۆژنامەگەریدا بگرێ.
بە پەیڕەوکردنی بنەما و رێنماییە راست و دروستەکانی رۆژنامەوانی، گۆڤاری(گوڵان) وەک خاوەن مۆرکێکی رەسەن و راستگۆییانە هەردەم نموونەی داهێنان و نوێبوونەوەیە لە رووی بڵاوکردنەوە و هەماهەنگ لەگەڵ رووداوەکانی رۆژانە و گرنگی دان بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
جارێکی دیکە بەبۆنەی(28)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری(گوڵان) پشتیوانی خۆمان بۆ بەردەوام بوون و زیاتر بەرەوپێشچوونی گۆڤارەکە دووپات دەکەینەوە...هەر سەرکەوتوو بن..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.