Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 01:20

48 ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی قەڵادزێدا تێدەپەڕێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ24-4-2022 چل و هەشت ساڵ بەسەر بۆردومانكردنی شارۆچكەی قەڵادزێدا لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچووەوە تێدەپەڕێت كە بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی و قوتابی بوونە قوربانی.
سەرلەبەیانی ڕۆژی 24ی نیسانی ساڵی 1974 لەلایەن فڕۆكەی جەنگییەوە بە بۆمبی ناپاڵم شاری قەڵادزێ‌ و زانكۆی سلێمانی كە ئەوكات گواسترابووە بۆ شارۆچكەكە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆردومان كرا و بەهۆیەوە (134) هاووڵاتی و قوتابی شەهید و (152) هاووڵاتی تریش بریندار بوون.
لە چل و هەشتەمین ساڵیادی بۆردومانكردنی شاری قەڵادزێ سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە.كەتیایدا هاتووە..
لە چل و هەشتەمین ساڵیادی كارەساتی بۆردومانكردنی قەلادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعس، سڵاو لە خەڵكی خۆڕاگری قەڵادزێ، كە سەلماندیان هێز و ئیرادەی گەلی كوردستان زۆر لە ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتی ڕاگواستن و وێرانكردن بەهێزترە. قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی كوردستانە.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوكردەوە و دەڵێت:بە ڕێز و شكۆوە یادی شەهیدانی زانكۆی سلێمانی و هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەڵادزێ دەكەینەوە كە بەر لە 48 ساڵ وەك ئەمڕۆ، 1974/4/24 لە بۆمبارانێكی دڕندانەی فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمی ئەوسای عیراقدا شەهید بوون. سڵاو و دروود لە گیانی پاكیان، یادیان هەمیشە بەخێر.

هاوكات مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەتی عێراق كرد زیانلێكەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو قەرەبوو بكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.