Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:33

راماڵینی بەفر لە پارێزگای هەكاری بەردەوامی هەیە

کوردستان TV
100%

تیمە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ راماڵینی بەفر لە رێگای كوێستانی قەزای یوكسەكۆڤا سەربە پارێزگای هەكاری كە جێ جێ هەشت مەتر بەفری لێ كەڵەكە بووە.
تیمەكانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەكاری بە درێژایی وەرزی زستان هەوڵەكانیان چڕ كردەوە بۆ ئەوەی ئاستەنگ لە بەردەم هاتوچۆی گوندنشینان دروست نەبێت و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایش لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ راماڵینی بەفری سەر شەقامەكان و كردنەوەی رێگای هاتوچۆی كوێستان و بنكە سەربازییەكان.
لەو میانەیەدا تیمەكان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ راماڵینی بەفری كەڵەكەبووی رێگای كوێستانی مەزەرگەزەر سەربە ناحیەی بیویكچیفت لە قەزای یوكسەكۆڤا .
AA

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.