Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 23:04

دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركران

قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین بەردەوامە
کوردستان TV
100%

لە میانی دووەم رۆژی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین" كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجام دەدەن، دوو تیرۆریست دەستگیركران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پۆڵایین"كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق  بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگاكانی نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار ئەنجامی دەدەن بۆ دووەم رۆژ بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە لە میانی دووەم رۆژی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دوو تیرۆریست لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركراون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیركراوەكان كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراوبوون.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.