له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژەڤـی کوردسـتان) سه‌باره‌ت به پرسی سـوتاندنی بارەگـاکانی ئه‌نەکـەسە لەلایەن مـیلیشیاکانی پـەیـەدە، ئیبراهیـم بـرۆ ـ ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسـە ڕایگه‌یاند كه په‌یه‌ده پیلانی هه‌یه دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای كوردستانی بگۆڕێت.
ئیبراهیـم بـرۆ ڕاشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له رۆژئاوی كوردستان 9 باره‌گای ئه‌نه‌كه‌سه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌وه سوتێنراون، هه‌روه‌ها له 2013 تا ئێستا چه‌ندین باره‌گای ئێمه سوتێنراون و ئه‌ندامه‌كانیشیان ئه‌شكه‌نجه دراون، هه‌ر كاتێكیش په‌یه‌ده له هه‌ر شوێنێك شكست به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وكات په‌نا بۆ په‌لامار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌ندامانی ئێمه ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كه‌سانێك هه‌ن زیاتر له 70 ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ن دژی ڕژێمی به‌عس، كه‌چی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت و په‌نا بۆ چاوسووركردنه‌وه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان ده‌ده‌ن.
ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسـە گوتی: ئه‌مجاره 9 نووسینگه سوتێنراون، به رۆژ پاسه‌وانی نووسینگه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌خۆیان به شه‌و ده‌یسوتێنن و ناشهێڵن كه‌س ئاگره‌كه بكوژێنێته‌وه و پارتی ئه‌نه‌كه‌سه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به خیانه‌تكار ناو ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باره‌گاكانیان سووتاندووه نه‌ناسراو بن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ئه‌ی بۆچی هه‌ر ئاسایشی په‌یه‌ده ناهێڵن ئاگره بكوژێندرێته‌وه.
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنەکەسـە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: په‌یه‌ده بۆیه دژی پارتی و بارزانیین، چونكه گه‌لی كورد له رۆژئاوای كوردستان و سووریا پشتیوان و خۆشه‌ویستیان بۆ بارزانی به‌هێزه، بۆیه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئینتیقام بكه‌نه‌وه له ڕێگه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان و هاووڵاتیی سڤیلی كورد.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌یه‌ده په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و هه‌رێمی كوردستان به خیانه‌ت وه‌سف ده‌كات.
ڕایگه‌یاند: چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه له‌وانه‌ش ئه‌مه‌ریكا به‌كار ده‌هێندرێن، ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، نه‌ك حیسابكردن بۆ په‌كه‌كه.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یه‌ده له ڕابردوو و ئێستا و ئاینده‌ش ئاسته‌نگی سیاسی گه‌وره‌ی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دروست كردووه و ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.