سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاشكرایان كرد كه ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م 5 مووشه‌ك له شارۆچكه‌ی به‌عشیقه باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
مووشه‌كه‌كان له كاتژمێر 8:10ی شه‌و له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای توركیا له گوندی زێلكان له سنووری شارۆچكه‌ی به‌عشیقه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌مین گۆران به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زێلكان تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه كراون بریتین له 5 مووشه‌ك و سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كانیش له دووری سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئێمه چه‌ندینجاره ئیداره‌ی مووسڵمان ئاگاداركردۆته‌وه كه مووشه‌كان له‌لای هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاراسته‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته خۆیان بێ ده‌نگ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان مووشه‌كه‌كان له ده‌وروبه‌ری گوندی عومه‌ر قاپچی له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاراسته كراون، به‌ڵام تا ئێستا زیانه گیانی و ماددییه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.