دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا به‌رامبه‌ر ئیمانوێل ماكڕۆن شكستی هێنا، مارین لۆپین پاڵێوراوی پارتی ڕاستی گردبوونه‌وه‌ی نیشتمانی فڕه‌نسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 42%ی ده‌نگه‌كان گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه.
لۆپین دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژادن، له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌رانیدا گوتی: به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 42%ی ده‌نگه‌كان گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنه، چونكه ملیۆنان هاووڵاتیی فڕه‌نسا گۆڕانكارییان هه‌ڵبژارد و منیش سوپاسی ئه‌و پاڵپشتییه‌یان ده‌كه‌م.
گوتیشی: هیچ هه‌ستێكی ناخۆشم نییه، هه‌رچه‌نده له هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆڕام، به‌ڵام هیوام هه‌یه، چونكه ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه گه‌لی فڕه‌نسا بڕوای به سیاسه‌تی ئێستا وڵات نییه.
لۆپین هه‌روه‌ها گوتی: به دڵنیاییه‌وه له داهاتوودا ئۆپزیسیۆن به‌هێز ده‌بێت و فڕه‌نسا له دژایه‌تیكردنی سیاسه‌ته‌كانی ماكڕۆن به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ باشتركردنی دۆخی هاووڵاتییان و سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته.
جێی باسه ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا بریتی بوو له: ماكڕۆنی ته‌مه‌ن 44 ساڵ ڕێژه‌ی 58.2%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕكابه‌ره‌كه‌ی لۆپینی ته‌مه‌ن 53 ساڵ ڕێژه‌ی 41.8%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.