سەرۆک بارزانی ئەمشەو یەکشەممە پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک ماکرۆن کرد، بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی فەڕەنسا، جەختی کردەوە کە ئومێدەوران دۆستایەتی گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا بەبەھێزی بمێنێتەوە.
بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنی سەرۆک ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتیی فەڕەنسا سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاو کردەوە کە ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:-
خۆشحاڵم بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتی فەڕەنسا. هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی فەڕەنسای دۆست دەخوازم.
ئومێدمان ئەوە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا هەر بە بەهێزی بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.