ئه‌مڕۆ و رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی مانگی ئاداری ژماره‌یه‌ك شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25 ى 4 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیدهگهێنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ی و رۆژانی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
رۆژانی سێشەممە، چوارشەممە ، پێنجشەممە، 28،27،26 ى 04-2022، مووچه‌ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان و خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 10 ی 4 ی 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار كرد و له‌ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت، به‌گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تیش تا رۆژی 28 ی 4 ی 2022 ته‌واوی شوێنه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و شاره‌وانی دابه‌شده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.