Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 23:20

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی ئەمەریكی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكان تاوتوێ دەكەن

کوردستان TV
100%


ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە جاسۆن گالیان، جێگری بەرپرسی کاروباری گشتی له‌ کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مەریکا له‌ هه‌رێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری له‌ ڕێکخراوی "ئارچ"ی ئه‌مەریکی بۆ کاروباری شوێنه‌وار و نۆژەنکردنه‌وه‌ كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارە دێرینەكان كرا كە لەلایەن كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە پشتگیری دەكرێن. 
هەروەها هەردوولایەنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندی كونسوڵخانەی ئەمەریكا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگی و كاركردنی پێكەوەیی لە بواری شوێنەوار و جێبەجێكردنی پرۆژەی شوێنەواری و كولتووری لە هەرێمی كوردستان كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.