Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 21:30

له‌ ده‌روازه‌ی سنوری حاجی ئۆمه‌ران دەستبەسەر گێڕی ئۆتۆمبێلی قاچاغدا گیرا

کوردستان TV
100%


راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، دەستیان بەسەر گێری ئۆتۆمبێلدا گرتووە.

لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە کاتی پشکنینی بارهەلگرێکدا توانیویانە دەست بەسەر گێڕی ئۆتۆمبێل لە جۆری کامیری دابگرن کە لە ناو بارهەلگرێکی ئێرانی شاردرابوەوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بارهەڵگرەکە ویستویەتی بە شێوەی قاچاخ و بە نایاسایی بە بێ ئیجرائاتی گومرگی ببەنە ناو ئێران.
 
 راشگه‌یاندراوه‌، پەڕاوی لێکۆلینەوەی یاسایی بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە و بە پێی رێنمایی و یاسای گومرگی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.