Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 21:30

ڕاوێژکارێكی باڵای حکوومەتی ھەرێم: یەکێک لە مەلەفەکانی سەردانی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌ریتانیا پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش بووە

کوردستان TV
100%


 ڕاوێژکارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماددەی 140 پێی وایە، ئاستەنگ ھەیە بۆ پێدانی چەکی پێشکەوتوو بە ھێزی پێشمەرگە و یەکێک لە مەلەفەکانی سەردانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بۆ ئەورووپا و بەریتانیا پرسی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی داعش بووە.
دژوار فایەق، ڕاوێژکاری باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەردانەکەی بۆ بەریتانیا چەند مەلەفێکی لەگەڵ خۆی بردووە، لەوانەش مەلەفی سیاسی و ئابووری و ھەتا پرسی کاریگەریی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانی بەڕێز مەسرور بارزانی مەلەفی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشە لە عێراق.
ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی حکوومەت دەشڵێت: چەندین پرسی پەیوەست بە داعش ھەیە کە سەرۆکی حکوومەتی لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیادا باسی لێوە کردوون، چونکە ھەرێمی کوردستان ھێشتا لە بەرەنگاربوونەوە تیرۆریستانی داعش بەردەوامە و ھێرش و کردەوە تیرۆریستییەکانیان بەردەوامە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
دژوار فایەق ڕوونیشی کردەوە: ھەندێ ناوچە ھەیە بەھۆی بۆشاییی ئەمنییەوە داعشی تێدایە و سوودی لە بۆشاییی ئەمنی بینیوە، ھەماھەنگیی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق وەک پێویست نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و پێویستە ئەو ناوچانە پڕ بکرێنەوە کە بۆشاییی ئەمنییان تێدایە، ھەروەھا پڕچەککردنی ھەرێمی کوردستان بە چەکی پێشکەوتوو، چونکە داعش ھەمان چەکی ئەمەریکا و سوپای عێراقی ھەیە، لە بەرانبەردا ئەو چەکە بە پێشمەرگە نەدراوە و لەلایەن عێراقەوە ئاستەنگ دروست دەکرێت، لەبەر ئەوە پێویستە وڵاتانی جیھان ھاوکاریی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ پێدانی چەکی پێشکەوتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.