لەگەری سی و سێی كالچۆ یانەی میلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك سەركەوتنی بەسەر یانەی لازیۆ بەدەستهێنا.
لەسەرەتای یاریەكە و لەخولەكی چوار شیرۆ ئیمبولی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ لازیۆ تۆمار كرد، دوابەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی میلان زۆر هەولیاندا ئەنجامی یاریەكە بگۆرن، بەڵام هەوڵەكان بێ ئاكام بوو، گێمی یەكەم لازیۆ بەگۆلێك لەپێشەوەبوو.
لەگێمی دووەم و لەخولەكی پەنجا میلان لەرێی یاریزان ئۆلیڤەر جیرۆ گۆلی بەرامبەر بوونەوەی بەدەستهێنایەوە، دوابەدوای ئەم گۆلە گوشارەكانی هەردوو تیپ بۆ سەر گۆڵی یەكتر درێژەی هەبوو، دواجار لەكۆتا خولەكی یاریەكە ساندرۆ تۆنالی گۆلی دووەم و بردنەوەی بۆ میلان تۆماركرد.
بەم جۆرە یاریەكە بەدوو گۆل بەرامبەر لەگۆلێك بەسەركەوتنی یانەی میلان تەواو بوو، بەم بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی میلان بووە حەفتاو چوار خاڵ و هاتە پێشەنگی ریزبەندی، بەڵام ئینتەر یاریەكی كەمتر ئەنجام داوەو بەحەفتاو دوو خاڵ لەخانەی دووەمە.
له خولی ئیتاڵیادا میلان سهركهوتنی بهسهر لازیۆ تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.