Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:30

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیپی نیو ئۆرلیانز به‌سه‌ر تیپی ڤینێكس سه‌نز تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ قۆناغی شانزه‌ی خولی باسكه‌ی پیشگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی باسكه‌ی نیو ئۆرلیانز به‌ئه‌نجامی سه‌دو هه‌ژده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سێ خاڵ له‌تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز براوه‌بوو.
 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو، دواجار ڤینیكس سه‌تز توانی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی په‌نجاو یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چل و نۆ خاڵ بباته‌وه‌، له‌نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی نیو ئۆرلیانز رێره‌وی یاریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵگه‌رانده‌وه‌ ونمایشێكی به‌هێزیان له‌م نیوه‌یه‌ پێشكه‌شكرد، دواجار  نیو ئۆرلیانز توانیان به‌ئه‌نجامی سه‌دو هه‌ژده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سێ خاڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن.   
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.