Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:21

زێلێنسکی لەگەڵ هەردوو وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا کۆبوویەوە

کوردستان TV
100%


هەریەک لە ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتنە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆبوونەوە.
پاش کۆبوونەوەکە ئەنتۆنی بلینکین، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ لۆید ئۆستن لەسەر سنووری پۆڵەندا و ئۆکراینا و پاش سێ کاتژمێر کۆبوونەوە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی گوتی، رووسیا شکستی هێنا و ئۆکراینا سەردەکەوێت و، رووسیا دووچاری زیانی زەق بوویەوە.
بلینکین، بۆردومانی هێزەکانی رووسیای بۆ سەر ناوچەکانی ئۆکراینا بە دڕندانه وەسف کرد، هەروەها رایگەیاند، پووتین ویستی بەتەواوەتی ئۆکراینا ملکەچ بکات بەڵام ئەوە رووینەدا و روویش نادات.
لای خۆشیەوە، زێلێنسکی لەسەر هەژماری "تویتەر" گوتی: دۆستایەتی و هەماهەنگی لەنێوان ئۆکراینا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەموو کاتێک بەهێزترە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.