ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ڕایگەیاند، لەكوردستان ئێران، له‌ماوه‌ی 12 رۆژدا 33 به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 33 كۆڵبه‌ری كورد بوونه‌ته قوربانی.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایده‌گه‌ێنێت: لە ماوەی12 ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم 34 کۆڵبەر لە سنوری نەوسود بونەتە قوربانی و یەکێکیان مردوە، ھەروەھا 6 کۆڵبەر بە ھۆی ڕوداوی سروشتی و 28 کۆڵبەریش بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی رێكخراوی هه‌نگاو، شەممەی ڕابردوو لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنوری نەوسود سەر بە پارێزگای کرماشان دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئیسماعیل سەبوک ڕو خەڵکی ڕوانسەر و ئیحسان کەرەمی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بریندار بوون.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ھەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی محەمەد مورادی لە کاتێکدا ھێزە ئەمنییەکان بە شوێنییەوە بون، ویستویەتی کە خۆی دەرباز بکات بەربوەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.