Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 18:24

لەهێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا تا ئـێستاكه‌ 215 منداڵ كوژراون

کوردستان TV
100%

ئۆکراینا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە پەلامارەکانی سوپای رووسیادا، 215 منداڵ کوژراون و 391ی دیکەش برینداربوون.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکراینا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە بۆردومانەکانی سوپای رووسیادا زیاتر لە هەزار و 500 ناوەندی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە و لەو ژمارەیەش 102یان بەتەواوی خاپووربوون.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە 24ی شوباتەوە تا ئێستا لە پەلامارەکانی سوپای رووسیادا، 215 منداڵ کوژراون و 391ی دیکەش برینداربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.