Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:40

لێژنەی لێکۆڵینەوەی ‌هێرشەکەی سەر هەولێر گەیشتنە چەند دەرئەنجامێک

کوردستان TV
100%

لە ڕێککەوتی 13-03-2022 بە چەند مووشەکێک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەهۆیەوە زیان بە ژمارەیەک باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاونیشمانییان کەوت، پەرلەمانی عێراق لێژنەیەکی بۆ بەدواداچوون لەم هێرشە پێکهێنا و ئەمڕۆ دووشەممە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە لێژنەکە کارەکانی تەواو کرد و گەیشتنە چەند دەرئەنجامێک.

شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لێژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر کارەکانی تەواو کردووە و گەیشتوونەتە چەند ئەنجامێک کە هێرشەکە پێشێلکارییە بۆ سەر سەروەری عێراق و بەهەموو جۆرێک ئیدانەی دەکەن.

ڕاشیگەیاند: لێژنەکە دووپاتی کردۆتەوە کە پێویستە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەوە ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانە بۆ سەر سەروەری عێراق بگیرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەش دا کە لێژنەکە ئاشکرای کردووە کە پێشتر حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوونی بارەگای ئیسرائیلی و هێرشە مووشەکییەکە ئاگادار نەکرابوونەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشی لێژنەکە جەختی کردۆتەوە کە پێویستە ئێران قەرەبووی ئەو کەسانە بکاتەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیانمەندبوون.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.