له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی هـەرێمی کـوردسـتان .. هەنگـاوەکانی پێشڤـەچـوون و ئاستەنگـەکان د. نەجـدەت ئاکـرەیی ـ پسپـۆڕ لە ئاسـایشی نەتـەوەیی رایگه‌یاند : بابەتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له بابەتە گرنگه‌كانی كیاناتی جیهانه، ئه‌و چه‌مكه بریتییه لە گەڕان به‌دوای قه‌واره‌یه‌كی ستراتیژی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و كیانه.
سه‌ره‌تا ئه‌و چه‌مكه بریتییە له لایه‌نی سه‌ربازی و ئه‌منی، دوای ئابووری و گه‌شه‌پێدان، هاته كایه‌وه، هه‌روه‌ها ئێستا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له‌و پرسانه‌ی كه گرنگن ئینجا چ به‌رگری بیت چ ئه‌منی بێت چ ئابووری بێت، چ گه‌شه‌پێدان بێت له گشت رووه‌كان.
روونیشیكرده‌وه كه لایه‌نێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زانیارییه، په‌یوه‌سته به بوونی كیان، شیکارکردنی رووبهرووكردنهوهكان، هه‌روه‌ها ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له لایه‌نی به‌رگری و دبلۆماسییه‌ت كه به پێی ئه‌و دبلۆماسییهته ده‌توانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزیت.
نه‌جده‌ت ئاكره‌یی ئاماژه‌ی دا كه عێراق 2 قۆناغه به‌ر له 2003 و دوای ئه‌و رێكه‌وته قۆناغی دووه‌م بوو، به‌ڵام له قۆناغی یه‌كه‌م، ماف و ئازادییه‌كان بوونی نه‌بوو، به‌ڵام دوای 2003 قۆناغێكی تره و عێراق له دایكبوونێكی قه‌یسه‌ری له دایك بوو، ده‌ستووری 2005 زۆر گرنگ بوو، كورد رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو به‌تایبه‌تی بوونی سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا له دارشتنی ئه‌و ده‌ستووره.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر له خوله ئه‌كادیمییه‌كان گرنگی پێدرا له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان، دواتر دامه‌زراوه دامه‌زرا به‌پێی یاسا له هه‌رێمی كوردستان .
له هه‌رێمی كوردستان ههیكهلیهتێكی باش بۆ ئه‌و دامه‌زراوه دانرا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرێن له‌و دامه‌زراوانه زۆر پرۆفشناڵانه زانیاری‌یان هه‌یه .
نه‌جده‌ت ئاكره‌یی گوتی : بیرۆكه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوێكی باشی بڕیوه، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان له رووی هێزو دبلۆماسیه‌ت و ئابووری زۆر گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه له رێی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره له كونلسولخانهكان، ئه‌وانه رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌یه، هه‌روه‌ها رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌كدارانی داعش و پاراستنی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها گرنگیدان به پێكهاته‌كان له ناو هه‌رێمی كوردستان. پرسی ئابووری له‌وانه‌یه شاره‌زاییه‌كی وامان نه‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان دڵخۆشكه‌رن، نابێت ستەم له مێژووی خۆمان بكه‌ین، زۆر پرس هه‌یه نابێت بكه‌وێته سه‌ر شه‌قام، پێویسته هه‌ندێ نهێنی پارێزراو بێت.
نه‌جده‌ت ئاكره‌یی دامه‌زراوه‌كانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان زۆر پێشكه‌وتووه ، له‌رووی وه‌ستان دژ به‌و كه‌سانه‌ی كه ماددەی هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنن هه‌روه‌ها توانرا تیرۆر و تیرۆریستان له ناو ببردرێت و رووبه‌روویان ببنه‌وه، كه جێی ته‌قدیره و پێویسته شانازی پێوه بكه‌ین. پێویسته سه‌نته‌ره‌كان راگه‌یاندن و زانكۆكان گرنگی به‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت رێزدار مه‌سروور بارزانی بۆ به‌ریتانیا بده‌ن ، توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.