کەشناسی هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوای ئەمشەو و ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێ، هەندێجار دەگۆڕێت بۆ گەواڵە و هەورەبروسکە، لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ کە هەندێ جار تەرزەشی لەگەڵدا دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕى بارانبارینی ماوەى 12 کاتژمێری ڕابردووی لە کاتژمێر 09:00ى بەیانی تاوەکوو 09:00ی شەو ڕاگەیاندووە کە بەمشێوەیە:-
1-هەولێر 20.6 ملم
2-شەمامک 15.1 ملم
3-پیرمام 9.4ملم
4-هەڵەبجە 7.8 ملم
5-سلێمانى 5.4ملم
6-سۆران 5.4ملم
7-هەڵشۆ 4.8ملم
8-دووکان 2.8ملم
9-بارزان 1.8ملم
10-بازیان 1.2ملم
11-حاجی ئۆمەران 2.4ملم
12-خەبات 1.4ملم
13-ئاکرێ 0.8ملم
14-چەمچەماڵ 1.1ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.