بەپێی ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕۆژی دووشەممە یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستەمی تازەی یەکگرتو لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ چاپ‌کرا و درا بەهاووڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایگەیاند: بەپێی تابلۆ نوێیەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت و تەنیا کۆدێک دادەنرێت کە کۆدی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان جیاواز دەبێت و بۆ پارێزگای هەولێر (22) دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە تابلۆى تۆمارى ئۆتۆمبێل به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه ته‌رخان ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌و تابلۆیانه‌ى كه ئێستا ته‌رخان كراون له ژماره (1 تا 99999) پێتى (A) بۆ ژماره‌كه زیاد ده‌كرێت و هه‌مان ژماره‌ى خوى بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100000, 200000, 300000, 400000, 500000, 600000, 700000, 800000, 900000) دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.
سێ یه‌م: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كه ئێستا تابلۆیان بۆ ته‌رخان كراوه له ژماره (100001) تا دوایین ژماره دووباره تابلۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێته‌وه و ژماره‌ى دووه‌م له لاى چه‌پ لاده‌درێت و پیتێكى بۆ زیاد ده‌كرێت به‌پێى ئه‌م پیتانه‌ى خواره‌وه به‌پێى ژماره‌ى دووه‌م كه لابراون .
0B, 1C, 2D, 3E, 4F, 5G, 6H ,7J, 8K, 9L
چواره‌م: ژماره‌ى سێیه‌م له لایى چه‌پ لاده‌برێت ئه‌گه‌ر لابردنى ژماره‌ى دووه‌مى لایى چه‌پ ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى كه گشت ژماره‌كانى تابلۆ وه‌ك یه‌ك لێ بێت (ژماره‌ى نایابى وه‌ك یه‌ك) و پیتێكى (M) بۆ زیاد ده‌كرێت.
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت بزانیت شێوەی نوێی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت چی لێ دێت لەدوای گۆڕانی:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.