Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 17:52

كەسێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەڕایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردۆتەوە كە كاتژمێر(6:45)خولەكی بەیانی ئەمڕۆ ڕێكەوتی(2022/4/26) لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان لەكاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی كوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی( م ـ ع ـ ح) لەدایكبووی (1970) دانیشتووی یەكێك لەشارەكانی هەرێمی كوردستان دەستگیربكرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ  روونیكردۆتەوە كەپاش پشكنین دەركەوتووە كەسەكە بڕی یەك كیلۆگرام مەوادی قەدەغەكراوی لەجۆری (تلیاك) لەژێر جل و بەرگەكەی حەشاردابوو .
كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راشیگەیاندووە كە تاوانبار بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی ڕەوانەی دادگا كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.