Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:30

وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا: رووسیا بێ هیوا بووە

باس لە مەترسی راستەقینەی جەنگی جیهانی سێیەم دەكات
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا  دەڵێت:رووسیا بێ هیوابووەو دەیەوێ جیهان لە پاڵپشتی كردنی ئۆكراینا بترسێنێ،بۆیە باس لە مەترسی راستەقینەی جەنگی جیهانی سێیەم دەكات.
دمیترۆ كۆلیبا،وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا ئەمڕۆ سێشەممە 26-4-2022 وەڵامی سێرگی لافرۆڤ-ی وەزیری دەرەوەی رووسیا-ی دایەوە كە هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دابوو.
كولیبا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێ: رووسیا بێ هیوابووەو دەیەوێ جیهان لە پاڵپشتی كردنی ئۆكراینا بترسێنێ،بۆیە باس لە مەترسی راستەقینەی جەنگی جیهانی سێیەم دەكات.
هەروەها گوتیشی: ئەمە ئەوە دەگەێنی كە مۆسكۆ  هەست بە دۆڕانی خۆی لە ئۆكراینا دەكات،بۆیە لەسەر جیهان پێویستە پاڵپشتییەكانیان بۆ ئۆكراینا زیاد بكەن، تا سەركەوتن بەدەست بهێنین و ئاسایشی ئەوروپی و جیهانی بپارێزین.
سێرگی لافرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا-پێشتر لەبارەی سەرهەڵدانی جەنگی سێیەمی جیهان هۆشداریی دابوو و گوتبووی: جەنگی سێیەمی جیهانی جەنگی ئەتۆمی دەبێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.