Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 16:03

سعوودیە داوا لە عومرەكاران دەكات ئەوەندە خۆیان بە وێنەگرتن خەریك نەكەن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە داوا لە عومرەكاران دەكات ئەوەندە خۆیان بە وێنەگرتن خەریك نەكەن و تەنها خۆیان بە عیبادەت خەریك بكەن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە و دەڵێت: زۆربوونی وێنەگرتن لەنێو حەرەمی مەككە لەكاتی عومرەدا، عومرەكاران لە ترس و فەرمانی خودا دوور دەخاتەوە و دەبێتە هۆی بێزاركردنی ئەو كەسانەی لەنزیكتەوە تێپەڕ دەبن،یانیش دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵكێك خۆیان پێكدابكێشن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە ئاماژەی بەمەشداوە كە هەركەسێك ئارەزووی وێنەگرتنی لەنێو حەرەمی مەككەدا هەیە، دەبێت رێز لە تایبەتمەندی كەسانی دیكە بگرێت و هیچ وێنەیەكی تایبەتی كەسانی دیكە نەگرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.