دوای ئەوەی دوێنێ هاووڵاتی وریا مەجید تەمەن 45 ساڵ كە لە رووباری زێی گەورە خنكا، تیمەكانی ژێرئاوی خەبات لە دوێنێ وە سەرقاڵی دۆزینەوەی بوون.
لەوبارەیەوە بەرپرسی تیمی ژێرئاوی خەبات (حازم گۆران)بە كوردستان تیڤی راگەیاند :ئەمرۆ بەیانی لە نزیك پردێ نوێ تەرمی هاووڵاتییەكە دۆزرایەوەو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دادی لەپارێزگای هەولێر .
ئەمە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو هاووڵاتییەكی تەمەن 33ساڵ بە هۆی تێكچوونی باری دەروونی لە رووباری زێی گەورە خنكا.
سالار نامیق/ پەیامنێری كوردستان تیڤی لە خەبات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.