كونسولخانەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر بڵاویكردۆتەوە كە لەسەر ئاستی جیهان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێشەنگە لە بونیادنانی ئەو بینایانەی لە ماددەی خاوی دووبارە بەكارهاتوو دروستدەكرێن و هاوڕێی ژینگەن .
هەروەها دەڵێت: نموونەیەكی نایابی ئەمەش بارەگای نوێی كۆمپانیای ئەمازۆنە لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریكا كە لە ئێستادا دەستكراوە بە دروستكردنی.
كونسولخانەی ئەمریكا روونیشیكردۆتەوە كە ئەم بارەگایە بڕوانامەی پالاتنمی لید (Platinum LEED)ی هەیە و بەتەواوەتی پشت بە وزەی نوێبووەوە دەبەستێت بۆ بەكاربردنی و وزەكەش لە ڕێی كێڵگەیەكی وزەی خۆری 1120 مێگاواتی لە پتسیلڤەینیا لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەرهەمدەهێندرێت. ئاماژەی بەمەشداوە كە ئەم بارەگایەی ئەمازۆن دەبێتە شوێنی نوێی 25 هەزار كارمەندی كۆمپانیاكە. جێگای ئاماژەیە بیناكە تێكەڵەیەكی جوانە لە شێوە و كەڵك و تەكنەلۆجیایی هاوڕێی ژینگە و دیزاینەكەشی بیرهێنەرەوەی منارە پێچاوپێچەكەی مزگەوتی گەورەی سامەڕایە كە لە سەدەی 9 لە سەردەمی خەلافەتی عەباسیدا دروستكراوە.
بارەگای نوێی كۆمپانیای ئەمازۆن لەسەر شێوەی منارەی مزگەوتی گەورەی سامەڕا دروستكراوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.