له‌ئوتێل بابوسی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی 250 كیلۆ گرام هه‌نگوینی ساخته‌دا ده‌گیرێت كه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نیه
كامه‌ران عزه‌ت- نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری توانرا لە ئوتێل بابوسیدا له‌ئه‌سحابه‌سپی دەستبگیرێت بەسەر بڕی 250 کیلۆگرام هه‌نگوینی ساخته‌دا كه شیله و شانه‌ی هه‌نگوینیان تێكه‌ڵ كردووه‌و به‌هه‌نگوینی ئه‌سڵی بههاوڵاتیانیان فرۆشتووه كه‌ئه‌مه‌ش فێڵی بازرگانیه‌و یاسا ڕێگه‌ی پێنادات.
.
رێکان جەمال- سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد به‌فه‌رمانی دادوه‌ری یه‌كی لێكۆڵینه‌وه ئه‌و دوو هاوڵاتیه و خاوه‌نی ئوتێله‌كه روبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانیش ئوتێله‌كه داده‌خرێت و سه‌رجه‌م هه‌نگوینه ساخته‌كه‌ش له‌ناو ده‌برێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.