Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:25

ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی ئەو کەسە دەکات کە لەبارەی شەش ئەفسەری رووسیا زانیاری بدات

کوردستان TV
100%

 


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی ئەو کەسە دەکرێت کە لە بارەی شەش ئەفسەری دەزگای هەواڵگری رووسیاوە زانیاری بدات.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، پڕۆگرامی خەڵات لە پێناوی دادپەروەریدا، بەدوای شەش ئەفسەری سەربە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگریی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای رووسیادا دەگەڕێت کە رۆڵیان هەبووە لەو هێرشە ئەلیکترۆنییانەی کاریگەرییان کردووەتە سەر ژێرخانە گرنگەکانی ئەمریکا.

ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو ئەفسەرانە بە فەرمان یاخود لەژێر چاودێری حکوومەتی رووسیادا کاریان کردووە و هاتووە، هەریەکە لە کارمەندانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگریی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای رووسیا، یوری سێرگەیەڤیچ ئاندریەنکۆ، سێرگەی ڤلادیمیرۆڤیچ دێتیستۆڤ، پاڤێڵ ڤالێریەڤیچ فرۆلۆڤ، ئاناتۆلی سێرگەیەڤیچ کۆڤالێڤ، ئارتەم ڤالەریەڤیچ ئۆچیچەنکۆ و پێتەر نیکۆلایەڤیچ هێرشی تێکدەرانەیان بۆسەر سیستمە ئەلیکترۆنییەکانی ئەمریکا و جیهان، ئەنجامداوە و بەشێکن لە پلانگێڕییەکانی تایبەتە بە بەرژەوەندییە ستراتیجییەکانی رووسیا، هەربۆیە لەئێستادا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکاوە داوا کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو ئەفسەرانە سەربە تیمی "NotPetya"ن کە لە 27ی حوزەیرانی 2017دا هێرشیان کردە سەر سیستمە ئەلیکترۆنییەکانی ئەمریکا و چەندین شوێنی دیکەی جیهان. ئەم پەلامارەش زیانی بە سیستمی چەندین نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی ئەمریکا گەیاند، هەروەها زیانە ماددییەکانی ئەو پەلامارە ئەلیکترۆنییە بۆسەر ئەمریکا بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار خەمڵێندرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.