Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:28

زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئێران دەخرێتەڕوو

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە، تێیدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا. 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکان کرا، لەنێویاندا ئاستی بازرگانی و ئابووری بەمجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دراوسێ دەکات و دەبێتە هۆی بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری، جەختیش لەسەر هاریکاری پەرلەمانی و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات کرایەوە.

ڕاشیگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا "سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بە گرنگی پتەوکردنی هاریکاری لەسەر ئاستی پەرلەمانی و جێبەجێکردن بۆ ئاستی پەیوەندی دۆستانە کرد و جەختی لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و کاراکردنی دیبلۆماتی پەرلەمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئەمن و ئاساسش کردەوە، گوتیشی کە هەردوو وڵات ساڵانێکی قورسیان تێپەراند، ئێران دووچاری سەپاندنی سزای ئابووری بوو عێراقیش ڕووبەڕووی تیرۆر بوویەوە، هەمووانیش کاریگەربوون بە قەیرانی جیهانی و تەندروستی پەتای کۆڕۆنا لەگەڵ پێشێلکارییە دوبارەبووەکان بۆ سەروەری وڵاتان، بۆیە خوازیارین رۆژانی داهاتوو بۆ هەردوو گەل باشتربێت ئەوەش بەرپرسیارێتیمانە بۆ رێکخستنەوەی بارودۆخی ناوچەکە بەشێوەیەکی تەواوەتی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان."

ئەوەشی خستەڕوو کە "لای خۆیەوە سەرۆک کۆمار پێشوازی لە حەلبووسی کرد و دووبارە پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بۆ پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان ئەنجوومەنی شورای ئێران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خوازیارە ئەو سەردانە بنەمایەک بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و ئاماژەی بەوە کرد کە پەرلەمانی نوێی عێراق ئەتوانێت ڕۆڵی کایگەر ببینێت لە پتەوکردن لێکنزیککرنەوە و هاریکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ببێتە سەکۆیەک بۆ پتەوکردنی هاریکاری پەرلەمانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پتەوکردنی هاریکاریەکان لەوبارەیەوە."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "رەئیسی پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ عێراق و سەقامگیری ناوچەکە نیشان دا و خوازیاریشە هێزە سیاسیەکان بگەنە لێکتێگەیشتن و تەواوکردنی رێرەوی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لەزووترین کاتدا، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتییان."

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.