Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:19

سەرۆكی رووسیا: ئەگەر دووچاری هەڕەشە بووینەوە وەڵامدانەوەمان وێرانكەر دەبێت

کوردستان TV
100%

ڤلادیمێر پووتن، سەرۆكی رووسیا رایگەیاند: ئەگەر رووسیا دووچاری هەر هەڕەشەیەكی ستراتیجیی بوویەوە ئەوە چەكی وا بەكاردێنین كە هیچ ركابەرێك نییەتی و وەڵامدانەوەمان وێرانكەر دەبێت و هەموو بڕیارەكان لەو بارەیەوە ئامادەن.
سەرۆكی رووسیا لە وتارێكدا لە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی پەرلەمان لە كۆمەڵەی فیدڕاڵی رووسی لە پترسبۆرگ گوتی: هەموو توانایەكمان هەیە بۆ وەڵامدانەوە و كەرەستەمان هەیە كە كەس ناتوانێت شانازیی بەوەوە بكات كە هەیەتی، بەڵام ئێمە شانازیی پێوە ناكەین بەڵكوو بەكاری دێنین.
هەروەها پوتن جەختی كردەوە هەموو ئامانجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی رووسیا لە ئۆكراینا بێگومان دێنە دی.
لەلایەكی دیكەوە ماریا زاخارۆڤا،وتەبێژبەناوی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: دەست پێشخەری ئەمریكا بۆ دانانی رووسیا بە وڵاتێكی پاڵپشتیكار لە تیرۆر كارێكی گەوجانەیەو بەبێ وەڵامدانەوە نامێنێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.