لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی بیستەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە بووە میوانی یانەی بۆلۆنیا، لەئەنجامدا، یانەی بۆلۆنیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنا.
لە یاریەكەدا یاریزانانی ئینتەر لە گۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەربوون و سێ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان، ئیڤان پێریسیچی كڕواتی گۆڵێكی بۆ میوانەكان تۆماركرد، پاشان هێرشبەری نەمسایی، ماركۆ ئەرناوتۆڤیچ گۆڵی بەرامبەری بۆلۆنیای لە خولەكی بیستونۆ به لێدانی سهر بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاویەكدا، یاریزان نیكۆلا سانسۆنێ هەڵەیەكی یۆنوت ڕادوی ڕۆمانی و گۆڵپارێزی ئینتەری قۆستەوەو گۆڵی دووەم و بردنەوەی میواندارەكانی تۆماركرد، بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی بۆلۆنیا لە پلەی سێزدەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ چل و دوو خاڵ بەرزبووەوەو ئینتەرمیلانیش بە حەفتا و دوو خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانەكان مایەوەو بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ئەی سیی میلانی پێشەنگ دێت .
له خولی ئیتاڵیادا بۆڵۆنیا سهركهوتنی بهسهر ئینتهرمیلان تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.