Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:42

له‌ باسكه‌ی ئه‌وروپا ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مۆناكۆی فەڕەنسی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە گەڕی سێیەمی قۆناغی چارەگی كۆتایی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپاو لە هۆڵی گاستۆن مێدێسین لە مۆناكۆ، یانەی ئۆلۆمپیاكۆسی یۆنانی بە هەشتاوحەوت خاڵ بەرامبەر بە هەشتاوسێ‌ خاڵ لە یانەی مۆناكۆی فەڕەنسی میوانداری بردەوە.
 لەم یاریەش یاریزانانی هەردوو تیپ لە ڕكابەریەكی بەهێزی یەكتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵەكان، تا لە كۆتاییدا، تیپە یۆنانیەكە بە جیاوازی تەنها چوار خاڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا كە ئەمەش سێیەم بردنەوەی لەسەریەكی ئۆلۆمپیاكۆس بوو لە قۆناغی چارەگی كۆتایی خولی باسكەی یانەكانی ئەوروپا، یاریزان كۆستاس سلۆكاس بیستویەك خاڵی بۆ ئۆلۆمپیاكۆس تۆماركرد، ساشا ڤێزێنكۆڤی هاوكارەكەشی حەڤدە خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزانی ئەمەریكی دوایین باكۆن بیستوسێ‌ خاڵی بۆ مۆناكۆ تۆماركرد .
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.